کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە زمانی کوردی پیرۆزبایی لە نەرگس محەممەدی کرد

11:36 - 15 رەزبەر 2723

ئانالێنا بێربووک، وزیری دەرەوەی ئاڵمان، لە توییتێدا بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە نەرگس محەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤ، پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە.

ئانالێنا بێربووک، پەیامەکەی بە ناوی ''ژن، ژیان، ئازادی'' دەست پێ کرد و بە زمانی کوردی نووسیویەتی: ''بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە نەرگس محەممەدی و لەگەڵیشیدا بە ژنانی ئێران، هێزی ژن بۆ ئازادی  نیشان دەدات."

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان هەروەها نووسیویەتی: ''دەنگی چاونەترسانەی محەممەدی کپ ناکرێت. ئایندەی ئێران ژنانی وڵاتەکەن.''

ڕۆژی هەینی ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ، ناوی نەرگس محەممەدی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ، زیندانیی سیاسی و پشتیوانی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ی وەک براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند.