ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱٤ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ی هەتاوی، کاک محەممەد بەهرامی ناسراو بە "گردەکۆ"، لەدایکبووی ۱۳٤۱، کوڕی سەعید و خەڵکی سقز، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦۱ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.
کاک محەممەد بەهرامی لە سەرەتای شۆڕشی ساڵی ٥٨وە پێوەندیی بە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی شەهید عەزیز یووسفی کرد و وەک پێشمەرگە خزمەتی دەکرد.
ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا لە ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی حیزبدا بەوپەڕی دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسایەتییەوە خزمەتی خۆی دەکرد و لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا لەلایەن ئۆرگانەکانی حیزبەوە تەشویق و خەڵات کراوە.
بەداخەوە نەخۆشی مەجالی نەدا زیاتر بژی و ڕۆژی ۱٤ی ڕەزبەر کوچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆرای هاوڕێ و هاوڕێبازانیدا تەرمی پیرۆزی لە گۆڕستانی شەهیدان بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخومیان دەزانێت.