کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

11:19 - 16 رەزبەر 2723

هاوکات لەگەڵ هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕایگەیاند کە بە تۆپ و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر، حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەرخۆدانی ئیسلامی بە ژمارەیەکی زۆری تۆپ و مووشەکی ئاراستەکراوەوە، وەک هاوسازییەک بۆ حەماس، هێرشی کردە سەر سێ پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەی داگیرکراوی باخەکانی شەبعاء."

هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەیەک تۆپ لە لوبنانەوە ئاراستەی پێگەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل کراون، هەروەها ڕێنمایی بە ئیسرائیلییەکانی ئەو ناوچانە دراوە بچنە پەناگەکانەوە.

لەلایەکی ترەوە ئەرتەشی ئیسرائیل لە وڵامدا ژمارەیەک شوێنی سەر بە حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان تۆپباران کردووە.

شایانی باسە کە "حەماس"یش ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەتەواوەتی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ کراوە.