کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی حەماس و ئیسرائیل؛ نزیکەی ٦٠٠ کەس لە هەردوولا کوژران و شەڕ بەردەوامە

11:47 - 16 رەزبەر 2723

بە درێژایی شەو، بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوام بوو. لە دەوروبەری غەزەش، بەپێی زانیارییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە ٨ شوێندا شەڕ لەگەڵ چەکدارانی حەماس بەردەوامە. 
وەزارەتی تەندروستیی غەزە ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا ٢٥٦ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتەکە، گیانیان لەدەست داوە و هەزار و ٧٨٨ کەسیش بریندارن. 
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، ٣٠٠ هاووڵاتیی ئیسرائیلی بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە کوژراون و هەزار و ٦٠٠ی دیکە بریندارن، کە ٣١٨یان برینەکانیان سەختە.