کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی شنۆیی ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەرترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣دا

11:26 - 17 رەزبەر 2723

دوکتور ''ڕەحمەت خزری'' لە دایکبووی شاری شنۆ و توێژەر شارەزای بەرچاو لە بواری سیستمی کارەبا و باتری و وزەی نوێبووەوە و چەندین پرۆژەی شارژکردنەوەی زیرەک خزمەتگوزارییەکانی جوڵە و بەڕێوەبردنی وزە، ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەر‌ترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

ناوبراو لەسەر وزەی نوێبووەوە و سیستمی هەڵگرتنی وزە بۆ ناوچە شارییەکانی ئوسترالیا و چارەسەرەکان بۆ وزە و خزمەتگوزارییەکان لە ئیکۆسیستمی وزەی بڕاو لە ئورووپا پسپۆڕیی هەیە.

دوکتور ڕەحمەت خزری، لە چەندین زانکۆی باڵای ئوسترالیا و ژاپۆن و دانمارک و چالمێرز سوید توێژەر بووە، لەم دواییەدا وەک ئەندازیاری سیستمی بەڕێوەبردنی باتری پێوەندی بە تیمی INFINITEV کردووە.

ناوبراو زیاتر لە ٧٠ بابەتی باوەڕ پێکراوی بە ناوی خۆیەوە هەیە کە هەموویان پێوەندییان بە پاوەر سەپلای و سیستمی باترییەوە هەیە.

لەم دواییانەدا بەهۆی زۆری بابەت و لێکۆڵینەوەکانی، زانکۆی ستانفۆرد دوکتور خزری خستووەتە نیو لیستی ٢ لەسەدی زانایانی کاریگەری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا.