کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە جارێکی دیکە ئۆکراینی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی و پەهبادی

11:49 - 21 خەزەڵوەر 2723

ڕووسیە بۆ جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی و پەهبادی بۆ سەر کیێفی پێتەختی ئۆکراینی دەست پێ کردەوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە نزیک بە دوو مانگە، هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین ڕاوەستاون.

وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئۆکراین ڕایگەیاند کە جگە لە مووشەک، ڕووسیە لەم هێرشەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پەهبادیشی بەکار هێناوە.

ئۆکراین ڕایگەیاندووە کە ١٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری شاهێدی خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن ڕێژێمی ئێرانەوە دروست کراون. 

هێزی ئاسمانیی ئۆکراین توانیویەتی پێش گەیشتن بە ئامانج، ١٩ مووشەک لە کۆی ٣١ مووشەکێک کە لەلایەن ڕووسیەوە هاوێژراون بخاتە خوارەوە.

شەڕی نێوان ڕووسیە و ئۆکراین بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگە کە بەبێ ئاگربەستی فەرمی ڕاگیراوە و ئێستا لە گەرمەی شەڕی ئیسرائیل وحەماسدا جارێکی دیکە ڕووسیە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئۆکراین، دەست پێ کردووەتەوە.