کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵانە ٣ هەزار پەرستار ئێران بەجێ دەهێڵن

12:19 - 21 خەزەڵوەر 2723

ساڵانە ٣ هەزار پەرستار، ئێران بەجێ دەهێڵن، بەڵام وەزارەتی بێهداشتی ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ زیادکردنی ڕێژەی کادری دەرمانی نادات.

بڕیار بووە لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٩٩ هەتا ١٤٠٢، ١٢ هەزار پەرستار دامەزرێن بەڵام تاکوو ئێستا ئەم ڕێژەیە مسۆگەر نەبووە.

بە وتەی بەرپرسی "ماڵی پەرستاران"ی ڕێژیمی ئێران، کەمبووی ڕێژەی پەرستارەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشەکان.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، پەرستارەکان ڕێژەیان کەمە بۆیە توانایی پێراگەیشتن بە هەموو نەخۆشەکانیان نییە و ئەمە وای کردووە کە نەخۆشەکان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێڕاگەیشتنی بەردەوام، گیانیان لەدەست بدەن.

پرسی ئابووری و نەبوونی ئاسایشی پیشەیی لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچکردنی پەرستارانە و خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە بەپێی ئامارەکان تەنیا یەک لەسەدی ئەو پەرستارانەی کە کۆچ دەکەن، خوازیاری گەڕانەوەن.