کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی ناوەندی دەرمانیی دزەی مەرگەوەڕ

07:27 - 22 خەزەڵوەر 2723

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندی دەرمانیی دزەی مەرگەوەڕ، سەر بە پارێزگای ورمێ، بە هۆی نەبوونی پزیشک داخراوە.

زیاتر لە سێ ڕۆژە کە ناوەندی دەرمانیی دزەی مەرگەوەڕ، بە هۆکاری نەبوونی پزیشک داخراوە و خەڵکی ئەم ناوچەیە لە وەرگرتنی خزمەتگوازریی دەرمانیی بێبەری کراون.

داخرانی ئەم ناوەندە دەرمانییە لە کاتێکدایە کە بڵاوبوونەوەی پەتا، پێویستیی خەڵک بۆ سەردانی لای پزیشکی چەند قات زیاتر کردووە.

گرینگینەدانی بەرپرسانی ڕێژیم بە کەرتی دەرمان و تەندروستی، ئەتوانێ زیانی گیانیی بۆ خەڵک بە دواوە بێ.