کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاسادانەرانی بریتانیایی دەیانەوێ سپای پاسداران بخرێتە نێو لیستی تێرۆرەوە

10:00 - 22 خەزەڵوەر 2723

زیاتر لە ٦٠ کەس کە  ئەندامانی مەجلیسی بریتانیا، لە نامەیەکدا بۆ ریشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، داوایان لە وڵاتەکەیان کرد کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێ.

ئەم ٦٠ کەسە، بە سەرنجدان بە دەرگیری و ئاڵۆزییەکانی ناوچە، ناساندنی سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستییان بە پێویست زانیوە.

سپای پاسداران هەر ئێستا بە شیوەیەکی بەربڵاو لەلایەن وڵاتانی بریتانیا، یەکیەتیی ئورووپا و کاناداوە لەژێر گەمارۆدایە بەڵام بە فەرمی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی نەناسراوە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە سەردەمی سەرۆککۆماریی ترامپدا، سپای پاسدارانی خستە نێو لیستی تێرۆرەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا و لە ماوەی ڕابردوودا، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە خەریکی لێکدانەوە بۆ بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانن بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتاییان نەداوە.