کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی وەرزشوانێکی کوردی دانیشتووی بریتانیا

11:27 - 22 خەزەڵوەر 2723

وەرزشوانێکی خەڵکی ڕەبەت و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا له شاری لەندەن، توانی له وەرزشی MMA بەرامبەر وەرزشوانێکی وڵاتی وێڵز سەرکەوتن بۆ خۆی مسۆگەر بکا.

شەوی شەممە ٢٠ خەزەڵوەر، شێرزاد قادریان، کوڕی کەریم ناسراو به کەریم نستانی و برازای شەهید ئەمیر نستانی، له وەرزشی MMA بەرامبەر وەرزشوانێکی وڵاتی وێڵز سەرکەوتنی بەدەست هێنا و پشتێندی زێڕینی وەرگرت.

هونەری جەنگیی تێکەڵاو، یان MMA، تێکەڵەیەک لە چەندین وەرزشی شەڕکەرە کە ڕێگە بە وەرزشوان دەدات لە چوارچێوەی هەندێک یاسادا شەڕ بکات و هەندێک تەکنیک لە چەندین شێوازی شەڕی جیاوازەو لەوانە بۆکس، جۆدۆ و موی تای و جیو جیتسوی بەرێزیلی بەکار بهێنێت، بۆ ئەوەی بەسەر بەرامبەرەکەیدا زاڵ بێت.