کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی نەزۆکی ڕێژیم بۆ گۆڕینی ناوی بۆنەکان

11:57 - 22 خەزەڵوەر 2723

شۆرای باڵای ئینقلابی فەرهەنگیی ڕێژیم، بە فەرمی ڕایگەیاند کە ناوی شەوی یەلدا و چوارشەممەسووری لە ڕۆژژمێری ئێراندا بۆ ڕۆژی پەرەپێدانی میوانی و پێوەندی لەگەڵ خزمان و ڕۆژی ڕێزگرتن لە هاوسێ، گۆڕدراوە.

بەرپرسانی ڕێژیم ئەم گۆڕانکارییەیان لە ڕاستای فەرهەنگ و سونەتەکانی ئێرانی ئیسلامیدا ناو بردووە هەر ئەمەش دژکردەوەی خەڵکانی ئێرانی بە دواوە بووە.

ئەم گۆڕانکارییە لەحاڵێکدایە کە لانیکەم لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، خەڵکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی ناڕەزایەتییەکان و یادکردنەوەی شەهیدانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری، کەڵکیان لەم جۆرە بۆنانە وەرگرتووە.

شەوی یەلدا، لە کوردستان، بە بۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، د. قاسملووی نەمرەوە بۆنەیەکی گرینگە و هەموو ساڵێک لەم شەوەدا خەڵکی کوردستان یادی ئەم ڕێبەرە مەزنە دەکەنەوە.

هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ گۆڕینی ناوی بۆنە فەرمییەکان، هەوڵێکی نەزۆک بۆ بەلاڕێدابردنی پرسەکانە. ڕێژیم پێشتریش لە ساڵی ٥٧ی هەتاویدا ڕۆژی ١٣بەدەری لە ڕۆژژمێری بە فەرمی بۆ ڕۆژی سروشت گۆڕی، بەڵام پاش زیاتر کە ٤ دەیە، خەڵک ئەم ڕۆژە هەر بە ناوی پێشووی خۆیەوە دەناسن و ڕێژیمیان تووشی شکست کرد.