کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردەکردنی یەک میلیارد دۆڵاریی کەرەستەی نیزامی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

10:28 - 23 خەزەڵوەر 2723

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران باس لە هەناردەکردنی یەک میلیارد دۆلاریی کەرەستەی نیزامی لە یەک ساڵی ڕابردوودا دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر،، جێگری وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران، یەک میلیارد دۆلار کەرەستەی نیزامیی هەناردە کردووە.

فەرەحی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ زیاتر لە ٧ هەزار کۆمپانیا پێوەندییان هەیە کە ٤٠ لەسەدیان لە بوارەکانی زانست و فەناوەرییدا چالاکی دەکەن بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە ٦٠ لەسەدەکەی دیکە نەکردووە.

لە مانگی گەلاوێژدا ئەمساڵ، شرۆڤەکارانی ئاژانسی بەرگریی ئامریکا، ڕایانگەیاند کە پاشماوەی پەهبادە بەجێماوەکان لە عێراق و ئۆکراین، نیشان دەدەن ڕووسیە بۆ شەڕ لەگەڵ ئۆکراین کەڵک لە پەهبادە خۆتەقێنەکانی ڕێژیمی ئێران وەردەگرێ.

بەڵگە و ڕاپۆرت بڵاوکراوەکان لە هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراینیش نیشان دەدەن کە زیاترین هەناردەکردنی نیزامیی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بۆ مۆسکۆ بووە.

هەناردەکردنی کەرەستەی نیزامی لەلایەن ڕێژیمەوە، دژ بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ شۆرای ئەمنییەتە و ئەماریکا ڕایگەیاندووە کە بە ڕاگەیاندنی گەمارۆی نوێ، هەوڵ بۆ پێشگرتن لە هەناردەکردنی پەهبادەکانی ڕێژیمی ئێران دەدات.