کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچەکانی غەززە لەلایەن ڕێژیمەوە بوورسییەی خوێندنیان پێ دەدرێت

11:39 - 23 خەزەڵوەر 2723

لە کاتێکدا کە شەڕی ئیرائیل و حەماس حەفتەی شەشەمی خۆی تێپەڕ دەکات و نەواری غەززە بە تەواوەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراوە، بەرپرسانی ڕێژیم باس لە پێدانی بوورسییەی خوێندن بە کچەکانی غەززە دەکەن.

ئێنسیە خەزعەلی، جێگری ڕەئیسی بۆ کاروباری ژنان، ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، باسی لەوە کرد کە پشتیوانی لە خوێندنی کچانی خوێندکاری غەززە دەکات و لە زانکۆی بووعەلیی هەمەداندا بوورسییەی خوێندنیان پێ دەدات.

ناوبراو ئەمەی بە هەوڵێک بۆ گواستنەوەی فەرهەنگی ئێرانی_ئیسلامی بۆ وڵاتانی دیکە ناو بردووە.

هەوڵەکانی ڕێژیم لە گەرمەی شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا، بۆ پەرەدان بە فەرهەنگی ئێرانی_ ئیسلامی، بەشێک لە سیاسەتی هەناردەکردنی ئینقلابە کە لە ساڵانی ڕابردوودا و بە مەبەستی جێگیرکردنی، تێچوویەکی زۆری بۆ داوە.

قسەکانی خەزعەلی لەحاڵێکدایە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و لە درێژەی ناڕەزایەترییە سەرتاسەرییەکاندا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی کچ لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و لە خوێندن دابڕان.