ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆ ڕایگەیاند کە گرووپی حەماس، بۆ ڕاگرتنی بارمتەکان، ئەنباری چەکوچۆڵ و مەقەڕی سەربازی ،کەڵکی لە نەخۆشخانەی ڕینتیسی وەرگرتووە.
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان بەڵگەیەک بۆ بوون و هاواهەنگیی هێزەکانی حەماسن و نیشان دەدەن کە نهۆمی ژێرەوەی نەخۆشخانەکە وەکوو مەقەڕی فەرماندەیی بۆ عەمەلیاتە جەنگییەکان بەکار دێت.
ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە کەرەستەی شەڕکەر وەکوو جلی خۆتەقاندنەوە، نارنجۆک، چەک و مووشەکی ئارپیجی، باسی لە مووشەکهاوێژییەکانی حەماس لەم نەخۆشخانەیەوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە خۆتەقێنەکانی حەماسیش هەر لێرەوە بەرێ دەکرێن.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، یەکیەتیی ئورووپا، حەماسی بە هۆی بەکارهێنانی نەخۆشخانە و خەڵکی سڤیل وەکوو قەڵغانی مرۆیی لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلدا، مەحکووم کرد.