کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دزی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوامە

12:23 - 23 خەزەڵوەر 2723

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، زیاتر لە مانگێکە کە بازاڕچەیەکی هاوردەکردنی شتومەک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کراوەتەوە.

٤٠ هەزار کارت بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە دەر کراوە و هەر دوو مانگ جارێک، تەنیا بڕی سێ میلیۆن تمەن پارەیان پێ دەدرێت.

بەپێێ زانیارییەکان، کارمەندەکانی فەرمانداریی بانە بە کەڵکاوەژوو وەرگرتن لەم دەرفەتە هەوڵی پڕکردنی گیرفانی خۆیان دەدەن و بە ناساندنی کەسانی دیکە وەکوو خاوەنی بار و شتومەکەکە کە هیچ پێوەندییەکیان بە سنوورەکەوە نییە، بە میلیۆنان پارە دەدزن.

ئەم گەندەڵییەی بەرپرسانی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە سەرچاوە مافی مرۆییەکان، ڕۆژانە بە دەیان کەس لە سنووری هەنگەژاڵی بانە و لە کاتی کۆڵبەریدا دەکرێنە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ڕێژیم و ژمارەیەکی بەرچاویان بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست دەدەن.