کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبخانەی ناوەندیی کرماشان پاش تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ هێشتا ناتەواو ماوەتەوە

12:32 - 23 خەزەڵوەر 2723

کتێبخانەی ناوەندیی کرماشان، پاش تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ، بەهۆی نابەرپرسایەتیی کاربەدەستانی ڕێژیمەوە، ناتەواو ماوەتەوە.

محەممەدئەمین بەهرامی، بەرپرسی کتێبخانە گشتییەکانی کرماشان ڕایگەیاند کە کتێبخانەی ناوەندیی ئەە شارە وەکوو گرینگترین ناوەندی فەرهەنگیی ئەم پارێزگایە، دوای تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ، هێشتا چارەنووسێکی نادیاری هەیە و بۆ تەواوکردنی پرۆژەکەی، ١٢٠ میلیارد تمەن، بوودجە پێویستە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە، ١٢٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە کە تاکوو ئێستا تەنیا ٣٠ میلیاردی بۆ دیاری کراوە کە لە ڕەوتی برۆکراسیی ڕێژیمیشدا تەنیا ١٠ میلیاردی بۆ  پرۆژەکە تەرخان کراوە.

جیا لە کتێبخانەی ناوەندیی کرماشان، کتێبخانەکانی سێ شاری سەلاسی باوەجانی، سەرپێڵ و قەسر شیرینیش، پاش ٦ ساڵ، هێشتا نۆژەن نەکراونەتەوە و کتێبخانەکان لە پارکینگەکاندا جێگیر کراون.