هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، باسی لە سەپاندنی خولی نوێی گەمارۆکان دژی گرووپی حەماس لەلایەن ئامریکا و بریتانیاوە کرد.
ئەم گەمارۆیانە، ڕێبەران و دابینکەرانی بوودجەی گرووپی حەماسیان کردووەتە ئامانج.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، وتی: تاران لە ڕێگەی ناردنی چەکوچۆڵ و ڕاگواستنی سەرچاوە داراییەکانەوە، پشتیوانی لەم گرووپە دەکات.
لە کاتی دەسپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە، ئەمە سێهەمین خولی گەمارۆکانی ئامریکا دژی حەماسە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم گەمارۆیانە، بەرپرسانی سەرەکیی حەماس و ڕێکارەکانی پشتیوانیی ئێران لە حەماس دەکەنە ئامانج.
خەزێنەداریی ئامریکا ئامانجی خۆی لەم گەمارۆیانە، زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری حەماس ڕاگەیاندووە.
ئامریکا، یەکیەتیی ئورووپا و ژاپۆن، گرووپی حەماسیان وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە.