"سی ئین ئێن" لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە دۆزینەوەی کۆمەڵێ بەڵگەنامە لە کامپیوتێرێکدا کردووە کە نیشان دەدەن فەرماندەیەکی گرووپی حەماس، بۆ ڕاهێنانی هێزەکانی، داوای یارمەتیی لە ڕێژیمی ئێران کردووە.
ئەم کامپیۆترە لە ماشینێکی سەر بە هێزەکانی حەماس لە دەرەوی غەززە دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆڕتەی سی ئێن ئێن، بەرپرسانی ئیسرائیل و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پێشووی دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئەمریکا وتوویانە: "ئەم بەڵگەنامانە دەری دەخەن کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پێش هێرشەکەی ١٥ی ڕەزبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هەوڵی داوە ڕاهێنانی تەکنیکی بە حەماس بکات تاکوو بتوانن چەکی خۆیان بەرهەم بهێنن."
بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ئەمەی بە نموونەیەکی دیکە لە پاڵپشتییە ماڵییەکان و ڕاهێنانی هێزە نیابەتییەکانی تێرۆر، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتیش کەرتی غەززە ناو بردووە.
جانتان پانیکۆڤ، لێکۆڵەری باڵای پێشووی هەواڵگریی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت: "بەرنامەی ڕاهێنانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئەو ڕاستییە دەردەخات، ڕێژێمی ئێران دەیەوێت حەماس و میلیشیاکانی دیکەی توانا سەربازییەکانیان زیاد بکەن و بە تەواوی پشت بە تاران نەبەستن.