کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن: لە مانگێکدا ٥٥ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان

12:21 - 24 خەزەڵوەر 2723

وەزارەتی بەرگریی ئامریکا، بە بڵاوکردنەوەی ئاماری نوێی ‌هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ئاشکرای کرد کە لە کەمتر لە مانگێکدا، ٥٥ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ خەزەڵوەر، سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا - پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆ سەر سەربازەکانیان لە عێراق و سووریا زیادی کردووە و کە ئەمە بریندرابوونی ٥٩ سەربازی ئەمریکایی لێ کەوتووەتەوە.

سابرینا سینگ باسی لەوە کردووە کە لە ماوەی مانگێکدا ٥٥ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا؛ کە ٢٧یان لە عێراق بوون و ٢٨کەی دیکەش لە سووریا بوون.

شایەنی باسە کە سەرەڕای هێرشەکان، ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ڕێکارە سەربازییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران سەرکەوتوو بووە.