کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری جوانڕۆ کۆچی دوایی کرد

13:34 - 24 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، کاک عەلی نادری، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی زێران، سەر بە شاری جوانڕۆ، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە و لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری جوانڕۆ و دەوروبەری بوو.  

بنەماڵەی کاک عەلی بە درێژایی ژیانیان لە بەرانبەر ستەمی دەسەڵاتداران بێدەنگ نەبوون و بەشدارییان لە شۆڕشدا کردووە.

برایەکی کاک عەلی بە ناوی محەممەد نادری، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە. شەهید محەممەد نادری لەپێناو ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەیدا، گیانی بەخت کردووە و چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلییەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.