کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداری ئیلام، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

17:46 - 24 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لەهەمبەر پێنەدانی موچەکانیان، لە بەردەم بینای دادسەرای گشتیی ئیلام کۆ بوونەوە.

ئەم کرێکارانە بەنیسبەت دۆخی ژیانی خۆیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و رایانگەیاندووە، چەند ساڵە لەم شوێنە کار دەکەن و ماوەی سێ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.

بە وتەی یەکێک لەم کرێکارانە، هەر لە سەرەتای کاردکردنیانەوە لە شارەداریی ئیلام، هەموو مانگێک، مووچەکانیان دوا کەوتووە.

کرێکارانی شارەداری ئیلام، پێشتریش لە ٦ی خەزەڵوەردا، لە بەردەم دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو.