شۆرای ئەمنییەت بە مەبەستی وەستانی کاتیی شەڕ لە غەززە و دەسپێڕاگەیشتن بۆ ناردنی یارمەتییەکان و ئازادیی بێ مەرجی بارمتەکان، بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد.
ڕۆژێک پێش لە پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە، ئەرتەشی ئیسرائیل چووە نێو نەخۆشخانەی شەفا، کە شوێنی حەشاردانی چەکوچۆڵ و پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی حەماس بووە.
باڵویزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەکەی بە بێ مانا لە قەڵەم داوە و جەختی کردووەتەوە کە ئیسرائیل بە بێ لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکانی شۆرای ئەمنییەت، یاسا نێونەتەوەییەکان ڕەچاو دەکات و هەتا لەنێوبردنی حەماس و ئازادیی بارمتەکان، درێژە بە کاری خۆی دەدات.
گیلاد ئاردان، هەروەها بە ئاماژە بە هێرشەکانی حەماس، وتوویەتی جێگای شەرمە کە شۆرای ئەمنییەت ئاماژەیەکی بە کوشتاری حەماس لە ئیسرائیلدا نەکردووە.
بە وتەی ئاردان، حەماس وەکوو ستراتێژیی خۆی، دۆخی مرۆیی غەززەی سەختتر کردووەتەوە تاکوو شۆرای ئەمنییەت بۆ ڕاوەستاندنی ئیسرائیل هان بدات.