هەواڵدەریی ڕویتێرز، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی نهێنیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، باسی لەوە کردووە کە ئاستی ئورانیۆمی پیتێندراوی ٦٠ لەسەدی ئێران، بە بەراورد لەگەڵ دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ناوکی، لە ٦.٧ کیلۆوە گەیشتووەتە ١٢٨.٣ کیلۆ.
بەپێی پێناسەی ئاژانسی وزەی ناوکی، بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم، ٤٢ گرەم ئۆرانیۆمی پیتێندراو پێویستە کە ڕێژەی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی وزە، سێ ئەوەندەیە.
بە واتایەکی دیکە، ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن ڕێژیمەوە، گەیشتووەتە ئاستێک کە دەکرێ سێ بۆمبی ئەتۆمی لێ دروست بکرێت.
لە ڕاپۆڕتەکەی ئاژانسی وەزەی ناوکیدا باس لەوە کراوە کە تاکوو ئێستا پرسی دانانی کامێرای چاوەدێری لە بنکە ناوکییەکانی ئێراندا یەکلا نەکراوەتەوە.
لە دوای هاتنەدەروەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەرەبەرە پێبەندبوونی خۆی بەو ڕێککەوتنە و ئاژانسی ناوکی کەم کردەوە و لە ئێستادا هیچکام لەو خاڵانە لەلایەن ئێرانەوە ڕەچاو ناکرێن.