کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكێكی نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموكرات لە ورمێ

14:42 - 25 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، دایە دەری پوورعوسمان، دایكێكی نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموكرات لە گوندی ئەنبێی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە، کوچی دوایی کرد.

دایە دەری پوورعوسمان کچی سوڵتان، خەڵکی گوندی ئەنبێ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و خێزانی کاک فەتاح عەربپوور بوو.

کوڕێکی دایە دەری، بە ناوی سەیفەدین عەرەبپوور ساڵانیکی زۆر لە ڕێزی تێکوشەرانی حیزبی دێموکرات وەک پێشمەرگە، خەبات و تێكۆشانی هەبووە و ئێستا وەکوو ئەندام و لە ڕیزی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبدا ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبات.

کاک سەیفەدین لە تەمەنی پێشمەرگایەتیدا بەوپەڕی سەداقەتەوە ئەرکی حیزبیی خۆی لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و دەورووبەری ورمێ بەڕێوە بردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە دەری پوورعوسمانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.