ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، خاتوو گوڵێ مۆئمێنی ئەسڵ، بە هۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا، لە وڵاتی هۆلەند، کۆچی دوایی کرد.
خاتوو گوڵێ مۆئمێنی ئەسڵ، خەڵکی گوندی ئاڵوەتان لە ناوچەی سەردەشت، هاوسەری تێکۆشەری دێرین و دیاری ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، نەمر مام حەسەن دیواڵی بوو.
خاتوو گوڵێ هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە لەگەڵ مام حەسەنی هاوسەری تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
خاتوو گوڵێ ئەندامێکی چالاک و هەڵسووری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بە خەمخۆرییەوە کار و ئەرکی حیزبی و ڕێکخراوەیی خۆی راپەڕاندووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو گوڵێ مۆئمێنی ئەسڵەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.