کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

16:01 - 25 خەزەڵوەر 2723

لە ماوەی ڕۆژای ڕابردوودا، کاک محەممەد بەسیج، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد ناسراو بە محەممەد سۆفی خدری، خەڵكی گوندی کانی ئەشکەوتێ سەر بە شاری پیرانشار بووە.

کاک محەممەد پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە دەرگیرییەکدا لاقێکی لەدەست داوە، دواتر گەڕاوەتە نێوخۆ و وەکوو ئەندامی حیزب بەوپەڕی دڵسۆزییەوە درێژەی بە تێکۆشانی خۆی داوە.

کاک محەممەد هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەکوو ئەندامی نهێنێی حیزب ئەرکەکانی خۆی بەجێ گەیاندووە و وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات ماوەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەدەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.