کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

16:38 - 11 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەید موسلیح تاهیری، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سەید موسیلح تاهیری، لە ساڵەکانی ١٣٦٤ هەتا ١٣٦٦ی  هەتاوی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگە بووە و لە پێناو ئازادی و ڕزگاریی نیشتمانەکەیدا دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی خەباتی کردووە.

ناوبراو دوای وازهێنانی لە پێشمەرگایەتی پێوەندی تەشکیلاتی لەگەڵ حیزبی دێموکرات هەر هەبووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.