وەزەیری دەرەوەی فەرانسە لە لێدوانێکدا وتی: ئەگەر شەڕ لە غەزەوە بۆ ناوچەکە پەرە بگرێت، بەرپرسیارەتییەکی قورس دەخاتە ئەستۆی تاران.
کاترین کولۆنا وەزیری دەرەوەی فەرانسە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر سەبارەت بە وتووێژی خۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕیژیمی ئێران لە ژێنێڤ وتی: دانیشتنی ئەمڕۆمان لە چوارچێوەی ئەو هۆشدارییەدا بوو کە پەرەگرتنی شەڕی ئێستای غەززە بە قازانجی کەس نییە و بەرپرسیارەتییەکی قورسیش دەخاتە ئەستۆی تاران.
وەزیری دەرەوەی فەرانسە باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لە خۆی و خەڵکەکەی بە شێوەیەکی ئامانجدار و گونجاو لەگەڵ یاسا مرۆڤدۆستانە نێونەتەوەییەکان هەیە.
هاوکات لەگەڵ شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە غەززە، کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە پەرەسەندنی تێکهەڵچوونەکان لەو ناوچانە کە گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران چالاکییان تێدا هەیە، نیگەرانییان دەربڕیوە.