وەزیری بەرگریی کانادا ڕاگەیاندووە کە "ئێمە بە شێوەیەکی جیددی بۆ سزادان و گەمارۆ خستنەسەر سپای پاسداران خەریکی کارین. ئامانجمان لەم سزادانە ئەوەیە کە چیتر کۆماری ئیسلامی نەتوانێت تێرۆریزم هەناردەی وڵاتان بکات و لە ئاستی جیهانیشدا پشتیوانیی لێ بکات.
بیل بلێر لەمبارەوە ئاماژەیەکی بە وردەکارییەکان نەکردووە و وتوویەتی: دەوڵەتی کانادا ئەو ڕاستییە دەزانێت کە چالاکییەکانی سپای پاسداران تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە و دەزانین کە دەبێت کاری زۆرتر لە سەر ئەمە بکرێت و لە ئێستادا لە هەوڵداین."