کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنتاگۆن: هێزەکانی ئامریکا لە عێراق و سووریا ٥٨ جار هێرشیان کراوەتە سەر

16:51 - 27 خەزەڵوەر 2723

جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە تا ئێستا ٥٨ جار لە عێراق و سووریە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ خەزەڵوەر، سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دانی بەوە دانا کە ٥٨ جار لە عێراق و سووریە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئامریکا.

ئەم بەرپرسه ی وەزاره تی بەرگریی ئامریکا ڕایگەیاند که له یەکشەممه ی ڕابردووەوه، هێزەکانی ئامریکا له سووریە ٧ جار هێرشیان کراوەته سەر.

بە وتەی ناوبراو ٢٧ لەو هێرشانە لە عێراق و ٣١هێرشیان لە سووریە ئەنجام دراون.

دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، ژمارەی هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئامریکا لە عێراق و سووریە زیادی کردووە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تا ئێستا چەندین سەربازی ئەمریکایی بریندار بوون.

شایەنی باسە، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم سێ جار بنکەی میلیشیاکانی سەر سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانیان لە سووریە کردووەتە ئامانج.