کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە وەرزشی MMA، سەرکەوتنی بەدەست هێنا

12:11 - 29 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی شەممە ٢٧ خەزەڵوەر، سینا وەیسی، لاوی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سنە و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، توانیی له وەرزشی MMA بەرامبەر وەرزشوانێکی وڵاتی ئینگلیس، سەرکەوتن بۆ خۆی مسۆگەر بکا.

سینا وەیسی، ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنەیە و لە تەمەنی ١١ ساڵییەوە لە بواری وەرزشدا چالاکیی هەیە.

هونەری جەنگیی تێکەڵاو، یان MMA، تێکەڵەیەک لە چەندین وەرزشی شەڕکەرە کە ڕێگە بە وەرزشوان دەدات لە چوارچێوەی هەندێک یاسادا شەڕ بکات و هەندێک تەکنیک لە چەندین شێوازی شەڕی جیاواز لەوانە بۆکس، جۆدۆ و موی تای و جیو جیتسوی بەرێزیلی بەکار بهێنێت، بۆ ئەوەی بەسەر بەرامبەرەکەیدا زاڵ بێت.