کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:15 - 29 خەزەڵوەر 2723

حاجی برایم بایەزیدی، باوکی شەهید جەعفەر بایەزیدی، بە هۆی پیری و بەساڵاچوویەوە، لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.

حاجی برایم بایەزیدی پاش شەهیدبوونی کوڕەکەی دەبردرێتە شاری مەهاباد و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆرەوە، ئازاد دەکرێ.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

شەهید جەعفەر بایەزیدی، ساڵی ١٣٣٩ لە گوندی گۆلان، سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لەدایک بووە. لەگەڵ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی پاڵەوی، دەچێتە ڕیزی خەڵک و پاش ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات وەک لاوێکی بەهەست و نیشتمانپەروەر لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاویدا پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە دەبێ.

بەداخەوە لە هاوینی ١٣٦٠ی هەتاویدا لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی بەکرێگیراوانی ڕێژیم دەچێتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی برایمەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.