کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەندین شار و پارێزگای کوردستان و ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو

10:51 - 30 خەزەڵوەر 2723

لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، ٢٨ و ٢٩ی خەزەڵوەردا، لە چەندین شار و پارێزگای کوردستان و ئێران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

خانەنشینکراوان لە کرماشان، مەریوان، بیجاڕ، ورمێ، ئێسفەهان، ئەردەبێڵ، زاهێدان، تەورێز، زەنجان، ڕەشت، شیراز، ساری، بەندەرعەباس، خوڕماوا، تاراندا بە کۆبوونەوە لە بەردەم بیناکانی ئەم شارانە، کۆ بوونەوە و  ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ژمارەیەک لە پەرستارانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە لە حەوشەی ئەم نەخۆشخانەیە کۆ بوونەوە و بە نیسبەت پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هەروەها ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی شیرکەتی نەفت و گاز لە گەچساران لە بەردەم ئەم شیرکەتە کۆ بوونەوە؛ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش لە برووجرد بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە جێبەجێنەکرانی یاسای پێوەندیدار بە خۆیان لە بەردەم بێهزیستیی ئەم شارە ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

سەندیکای ئازادی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ورمێ، ئێسفەهان، ئەردەبیڵ، سیستان و بەلووچستان، ئازەربایجانی شەرقی، زەنجان، گیلان، فارس، مازەندەران، هۆرمۆزگان، لوڕستان و تاران کۆبوونەەی ناڕيزایەتییان بەڕێوە بردووە.