کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‏کورسیی بەتاڵی ئەنجومەنی قەڵەمی مێلبۆرن پێشکەشی ئەشکان فەهیم کرا

11:07 - 30 خەزەڵوەر 2723

لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی نووسەری زیندانیدا، ئەنجومەنی قەڵەمی مێلبۆرن، کورسییەکی بەتاڵی پێشکەش بە نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی کورد، ئەشکان فەهیم کرد.

لەم ڕێوڕيسمەدا پرسی سەرکوت و پەراویزخستنی زمانە غەیرەفارسییەکان بەرجستە کرایەوە.

ڕۆژی ١٥ی نۆڤامبر، وەکوو ڕۆژی جیهانیی نووسەر و ڕۆژنامەوانانی زیندانی لەلایەن ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەمەوە بە مەبەستی ئاگایی بەخشین سەبارەت بە سانسۆر، ئازار و ئەشکەنجەی نووسەران و ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا ناودێر کراوە.

ئەشکان فەهیم، ڕۆژی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە مەهاباد دەسبەسەر کرا و دواتر لە ڕۆژی ٢٦ی ڕەزبەردا، بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوێزرایەوە.

ئەشکان فەهیم لە کاتی دەسبەسەرکراندا، بەتوندی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لێی درابوو.