کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی شەڕ لە غەززە و گەمارۆدانی نەخۆشخانەی ئەندۆنێزی لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە

11:44 - 30 خەزەڵوەر 2723

درێژەی شەڕ لە غەززە و گەمارۆدانی نەخۆشخانەی ئەندۆنێزی لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە

لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە، نەخۆشخانەی ئەندونێزییان گەمارۆ دا.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە پێشڕەوی لە باکووری غەززە و  پاش گەمارۆدانی نەخۆشخانەی شەفا، گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە، نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیشیان بەتەواوەتی گەمارۆ داوە.
وتەبێژی ئیدارەی بێهداشتی غەززە کە لەژێر چاوەدێڕیی حەماسدایە، باسی لەوە کردووە کە 
لە هێرشی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم نەخۆشخانەیە، ١٢ کەس کوژراون.
بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە، هێرشە بەردەوامەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەندونێزی، کوژران و برینداربوونی  ١١٢ کەسی لێ کەوتووەتەوە.
پاش گەمارۆدرانی نەخۆشخانەی ئەندۆنێزی و جێگیرکرانی تانکەکانی ئیسرائیل، تاکوو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ نەخۆش لەم نەخۆشخانەیەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسر لە باشووری غەززە گوازراونەتەوە.
ئەرتەشی ئیسرائیل پێشتر بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆ ڕایگەیاند کە گرووپی حەماس، بۆ ڕاگرتنی بارمتەکان، ئەنباری چەکوچۆڵ و مەقەڕی سەربازی ،کەڵکی لە نەخۆشخانەکان وەرگرتووە.
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان نیشانیان دەدا کە نهۆمی ژێرەوەی نەخۆشخانەکان وەکوو مەقەڕی فەرماندەیی بۆ عەمەلیاتە جەنگییەکان بەکار دێت.