کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیبراهیم کەریمی، پرۆفێسۆری کورد، میداڵی یادەوەریی رازێرفۆردی وەرگرت

12:21 - 30 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی پینجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر(١٧ی نۆڤامبر)، زانا و تویژەری کورد پرۆفێسۆر ئیبراهیم کەریمی لەلایەن کۆمەڵەی شاهانەی کاناداوە، میداڵی یادەوەریی رازێرفۆردی پێ بەخشرا.

پرۆفیسۆر کەریمی لە لاپەري فەرمییەکانی خۆیدا نووسیویەتی: وەرگرتنی میداڵی یادەوەری ڕازێرفۆرد لە کۆمەڵەی شاهانەی کانادا، شانازییەکی گەورەیە. ئەم خەڵاتە دەرئەنجامی کاری گرووپێکی باوەڕپێنەکراوە کە بەدرێژایی ساڵان پشتگیریان کردووم.

پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی ساڵی ١٩٧٩ لە شاری سەقز لە دایک بووە و چەندین خەڵاتی لە بواری زانستی فیزیک بەدەست هێناوە.

 ناوبراو لە زانکۆی ئۆتاوای وڵاتی کانادا مامۆستای فیزیکە و لە سالی ٢٠٢٠دا بەهۆی توێژینەوەکانی لە بواری فیزیکی کوانتۆم، میداڵی زانستی هێرزبێرگی فیزیکی کانادای پێ بەخشرا.

ئەنجومەنی پاشایەتیی کانادا بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ئەم پرۆفێسۆرە کوردە، ئەم خەڵاتەی پێشکەشی ناوبراو کردووە.