ژمارەی ٨٥٩ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی خەزەڵوەر بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جیا لە هەواڵی تێکۆشانی و کاروچالاکیی حیزب، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- بەردەوامیی تێرۆرەکانی ڕێژیم لەسایەی بێهەڵویستیی کۆمەڵگەی جیهانیدا/ عەلی بداغی
- وانەکانی ژێر سێبەری دارەکە!/ ناسر باباخانی
- خەزەڵوەر تا خەزەڵوەر هەر برینە!/ ئاسۆ مینبەری
- درەوشانەوەی بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا/ سمایل شەرەفی
- پڕوپاگەندە و کۆماری ئیسلامی/ ڕەزا دانشجوو
- ئاسنی سارد کوتان/ مەنسوور مروەتی
- مافی نەتەوایەتیی گەلانی ئێران لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیدا (سەڵتەنەتی ڕەزاشا و یەک وڵات-یەک نەتەوە) / مستەفا مەولوودی
- بە وڵاتانی دژمان گەمارۆ دراوین، لەنێو خۆشماندا نایەکگرتووین و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئێعترافمان پێ ناکا/ د. مەحموود عوسمان
- ڕێگەی ڕزگاری لە یەکسانیی ڕەگەزییەوە تێدەپەڕێت/ د. مجید حقی
- بەهەشتی زەهرا، ئاوێنەی کارەساتی دوو دەسەڵات!/ زانیار حوسێنی
- ژەنڕاڵ جۆزەف ڤۆتەڵ: کێشەی غەززە ڕەنگبێ تەشەنە بکات، چونکە ئێران کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر میلیشیا بەکرێگیراوەکانیەوە نییە/ و: کەماڵ حەسەنپوور
- "بوون بە دانمارک" (getting to Denmark)/ ئا: ئەلبورز ڕۆئین تەن
- نامەیەک لە بناری زاگڕۆسەوە بۆ منداڵانی غەززە/ ڕەسووڵ سوڵتانی
- شاعیری ڕۆشندڵ، شامیی کرماشانی/ سارۆ خوسرەوی
- سوارچاکەکەی کۆسە و کەرێزە (لە ساڵیادی شەهیدبوونی میلاد مەعرووفیدا)/ باوان عەلیزادە
- جیاوازیی نێوان نوێنەری مەجلیس و گاگێرە و دەمبێن و دەمامک/ دارسمە
- کاتێ پەنجەکانی دەست یەکتری دەشکێنن (شەهید ئەحمەد خزری)/ برایم چووکەڵی
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی فایلی ڕۆژنامە، کلیک بکە