برایم چووکەڵی
مێژووی مرۆڤ مێژووی خەبات و تێکۆشانێکی سەخت و دژوارە بۆ هەرچی زیاتر ئینسانیکردنی ژیان. بەدرێژایی مێژوو مرۆڤ لەگەڵ سرووشت بەربەرەکانیی کردوە و بۆ باشترکردنی ژیانی لەدژی شەوپەرستان و ئەو هێزانەی ڕێگای پێشکەوتنی ئینسان و ژیانیان گرتوە تێکۆشاوە و ململانێی کردوە و لەو زۆران بازییەدا ئارەق و فرمێسک و خوێنیان ڕشتوە. لەنێو مرۆڤەکاندا ئەو کەسانە لە هەموو کەس جێگای ڕێزترن کە لەپێناو چێ‌کردنی ژیان و بۆ تێکڕووخانی کۆشکی ستەم و زۆرداری دەبنە پێشڕەو و دێنە مەیدان و بانگی ئازادی دەدەن و "مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان" دەکەن بە ڕێبازی ژیان.
لە ڕەوتی خەباتی نەتەوایەتیی گەلەکەماندا نەخشی ئەو ڕۆڵە قارەمانانە گرینگ و بنەڕەتییە و ئەوانن بە بەرزکردنەوەی ئاڵای خەبات و خۆڕاگری و نەبەزین و فیداکاری و لەخۆبوردوویی ڕۆژبەڕۆژ تەکانیان بە بزووتنەوە داوە تا بەرەو پێشەوە بڕوا و لە لووتکەی سەرکەوتن نزیکتر بێتەوە. لە درێژەی ئەو خەبات و بەربەرەکانییەدا کەم نین ئەو بنەماڵانەی باشترین ڕۆڵەکانی خۆیان بەختی ئازادی و بەختەوەریی گەل کرد و زۆر بنەماڵەی ئەم نیشتمانە هەیە چەند کوڕیان گیانیان لەو خەبات و تێکۆشانەدا بەخت کردوە. یەکێک لەو بنەماڵە بەڕێزانە کە ٣ ڕۆڵەیان، سێ قارەمان، سێ برای خۆڕاگر و شۆڕشگێڕ کە تا دوا کاتەکانی ژیانیان دژی کۆنەپەرستان خەباتیان کرد، بنەماڵەی "خزری" و کوڕەکانی دایە "کابان"ی گردی قەبرانن لە بۆکان کە لە "هەگبەی شاخ و شۆڕش"ی ئەمجارەدا ئاوڕ لە ژیان و خەباتی شەهید ئەحمەد خزری، سێهەمین شەهیدی ئەو بنەماڵەیە دەدەینەوە.
شەهید ئه‌حمه‌د خزری ساڵی ١٣٤٢ی هه‌تاوی له ئامێزی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی گردی قه‌برانی ناوچه‌ی بۆكاندا چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. ته‌مه‌نی منداڵیی له‌گه‌ڵ باوكی زه‌حمه‌تكێش و برا و خوشكه‌كانیدا دوور له هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیان تێپه‌ڕ كرد. سه‌ره‌ڕای دهستكورتیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنی تەواو کرد و دواتر نه‌داری و هه‌ژاری ڕێگای نه‌دا لە خوێندن بەردەوام بێت. ئه‌حمه‌د تازه له سه‌رده‌می تازەلاویدا بابە دهستقهڵشیو و زەحمەتکێشەکەشی لەدەست دا و ئەمجار بەناچار هەمووان بە بنهماڵهوە ڕوویان كرده كووره‌خانه‌كان و به خشتبڕین و ئاره‌قه‌ڕشتن له‌به‌ر سوورەتاوی هاوین بەڵام بە سەربەرزییەوە بژێوی خۆیان دابین ده‌كرد.
ئه‌حمه‌دیش وه‌ك قادر و تاهیری برای بۆی ده‌ركه‌وتبوو چه‌وسانه‌وه چیه و سەرچاوەی ئەم زوڵموزۆرییە دەچێتەوە کوێ؟ بۆیه بۆ ڕزگاری له‌م دۆخە و لە کاتێکدا خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ١٣٥٧ لە بۆکان دەستیان پێ کردبوو، بەکردەوە هاتە مەیدان.
دوای سەرکەوتنی شۆڕش و پاش ئەوەی ڕێژیمی خومەینی په‌لاماری كوردستانی دا، ئەحمەد کە چاوی بەرایی دیتنی ئه‌و جینایهتانەی نەدەدا کە ڕێژیم له كوردستان ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌ی ده‌كردن، بڕیاری شۆڕشگێڕانه‌ی هاتنە نێو خەباتی دا. ئەگەرچی تاهیری برای زووتر چەکی پێشمهرگایەتیی کردبووە شان، به‌ڵام جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، ئه‌ویان هێنابووه سەر ئه‌و بڕوایه دەبێ بۆخۆیشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێژیم قۆڵی هیممەت هەڵماڵێ. بەمجۆرە ساڵی ١٣٦١ هاتە ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی هێزی به‌یان و شان به شانی تاهیری برای و هاوسەنگەرانی دیکەی له سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێكۆشاندا به‌ره‌نگاری داگیركه‌رانی كوردستان بۆوە. ئەحمەد لە بنەماڵەیەکی سیاسیی شۆڕشگێڕ‌دا پەروەردە ببوو. برایەکی (قادر خزری) لە شاری ئامول لە ڕیزی ئیتحادییەی کۆمۆنیستەکان (سەربەداران)دا کاتێک هێرشیان کردە سەر ئەو شارە شەهید ببوو و برایەکی دیکەشی بەناوی عوسمان لە زینداندا ئێعدام کرابوو.
ئه‌حمه‌د هه‌ر زوو نیشانی دا پیشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و بە بیروباوەڕە و له پێناو ئامانجه‌كانی حیزب و گه‌له‌كه‌یدا ئامادیه گیانی ببه‌خشێ. ئەو له چه‌ندین عه‌مه‌لیات دژی هێزه‌كانی ڕێژیمی ئاخوندی‌دا وره و ئازایه‌تیی خۆی نواند، بەڵام له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦٢ و له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ٥ كه‌س له هاوسەنگەرانی بۆ گوندی قاجر ده‌چوون، كه‌وتنه كه‌مینی دژی گهلییهكان و پاش شه‌ڕێكی كورت به دیل گیران.
ئه‌حمه‌دی خۆڕاگر، ئه‌شكه‌نجه و ئازار نه‌یتوانی به چۆكی دابێنێ، ئیراده‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌ی له خۆیدا هێشته‌وه و، لێوی هه‌ڵنه‌پچڕی و دوژمنی زەبوون و دەستەوەستان کرد. سه‌ره‌نجام پاش دوو ساڵ مانه‌وه له سیاچاڵه‌كانی ڕێژیم و بەرگەگرتن لە هەمبەر ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر لە هەلێکدا کە بۆی هەڵکەوتبوو له به‌ندیخانه ڕای كرد و خۆی گهیاندهوە پێشمه‌رگه‌كانی هێزی به‌یان. زیندان نه‌ك نەیتوانیبوو ئیراده‌ی پۆڵایینی ئه‌حمه‌د تێك بشکێنێ، به‌ڵكوو له جاران به‌هێزتر هاتبۆوە مەیدان. وره‌ی هه‌روا به‌رز و له شكاننههاتوو بوو و له شه‌ڕه‌كاندا به‌شداریی چالاكانه‌ی ده‌كرد. ئازایه‌تی و ژیری لە هەڵسوکەوت و فەرماندەیییدا بوو به‌هۆی ئه‌وه سەرەتا له پاییزی ساڵی ١٣٦٤دا وه‌ك سه‌رپه‌ل و دواتر له كۆتایی زستانی هەر ئەو ساڵەدا بە فه‌رمانده‌ری لك دیاری بکرێ. ئەو بەوپەڕی ئەرکوەخۆگری و هەست بە بەرپرسایەتی لە تێکۆشانی سیاسی و پێشمەرگانەی بەردەوام بوو و سه‌لماندی كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی بەرپرسایەتیی گەورەتریشی هەیە. زۆر عه‌مه‌لیاتی قاره‌مانانه له ناوچه‌ی بۆكان به فه‌رمانده‌یی ئه‌و به‌ڕێوه چوون لە شەرە بەناوبانگەکانی کانیزێرینە، باغی ئەحمەدی، کوێستانەکانی گەورکی سەقز و مەهاباد، پشتی حوسێناباد و چەندین حەماسەی دیکەی ناوچەی بۆکان ئازایەتیی خۆی سەلماندەوە. ئه‌حمه‌د وه‌ك تاهیری برای به هه‌موو وجوودیه‌وه حیزبی خۆش ده‌ویست و باوه‌ڕی بە ئامانجەکانی حیزبەکەی بوو. ئیمان به ڕێبازه‌كه‌ی وای لـێ‌كردبوو چاوی له گولله نه‌ترسێ و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خۆڕاگری‌دا بێت.
مخابن ڕۆژی ٢٣ی خه‌رمانانی ١٣٦٥ لە پشتی ئاوایی حاشیاباد ئەحمەد لە شەڕی نێوخۆیی لەگەڵ کۆمەڵەدا لەگەل سێ هاوسەنگەری دیکەی بە ناوەکانی محەممەد پوورهیمت، جەعفەر نۆمسلمان و کەماڵ ئوستادئیبراهیمی شەهید بوون و بەردەوامیی ڕێگەی خەباتیان بە هاوسەنگەرانیان سپارد.