کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ، کۆچی دوایی کرد

16:58 - 1 سەرماوەز 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، مەلا قادر ژارئابادی، مامۆستای ئایینی و ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا مەلا قادر خەڵکی گوندی گرکەگور سەر بە شاری شنۆ بووە. ناوبراو ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، بە فەرمی پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و وەکوو ئەندامی نهێنی ئەرکی خۆی بەرانبەر بە خاک و نیشتمانەکەی بەجێ گەیاندووە.

مەلاقادر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز، وەفادار بە ڕێبازی حیزب و گەلەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.