کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات، کۆچی دوایی کرد

18:54 - 1 سەرماوەز 2723

لە ڕۆژانی ڕابروودا، کاک سەید مەحموود قەدیری، خەڵکی گوندی گۆلێ، سەر بە ناوچەی نەغەدە، لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک سەید مەحموود پێشتر ماوەی چەند ساڵێک پێشمەرگە بووە و دوای ماوەیەک زیندانیبوون، سزای لەسێدارەدرانی بۆ دەرچووە کە ئەم سزایە دواتر بۆ ٥ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران، گۆڕدراوە.

ناوبراو بەردەوام لەژێر چاوەدێری و ئەزیەت و ئازاری دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا بووە.

برایەکی کاک سەید مەحموود، بە ناوی سەید جەلال قەدیری، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە بەداخەوە لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاویدا و لە دەرگیرییەکدا چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.

کاک سەید مەحموود هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەید مەحموودەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.