کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم هیزێکی زۆری لە زاهێدان جێگیر کردووە

10:30 - 2 سەرماوەز 2723

حاڵ وەش ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژی یەکی سەرماوەزدا، هێزێکی زۆری لە شاری زاهێدان، جێگیر کردووە.
گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانی دەدەن کە ڕێژیم جگە لە جێگیرکردنی ماشینی زرێپۆش لە خاڵی پشکنینی زاهێدان – کرمان، هێزی لیباس شەخسیشی لە شوێنەکانی دیکە جێگیر کردوون.
حەفتەی ڕابردووش، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەردا، فەرماندەی ئینتیزامیی زاهێدان باسی لە جێگیرکردنی ماشینی زرێپۆش لەم پارێزگایە، بە مەبەستی "دابینکردنی ئەمنییەت و هەڵسوکەوتی جیددی لەگەڵ دژبەرانی ئەمنییەت" کرد.
ئامانجی ڕێژیم لەم کارە، ئامادەکاری بۆ پێشگرتن لە هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک لە ڕۆژی هەینیدایە و هەموو حەفتەیەک دەوروبەری مزگەوتی مەکیی زاهێدان لەلایەن ڕێژیمەوە مێلیتاریزە دەکرێ.
لە ماوەی یەکساڵی ڕابڕدوودا و پاش تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیم لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ کە بوو بە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لە نوێژکەران، خەڵکی شاری زاهیدان هەموو ڕۆژانی هەینی لەسەر شەقامەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ئەم خۆپیشاندانانە بە "خۆپیشاندانەکانی هەینیی زاهێدان" ناسراون.