دەوڵەتی سویس ڕایگەیاند کە چالاکیی گرووپی توندئاژۆی حەماس لەو وڵاتە و هەروەها پشتیوانیکردن لە میلیشیاکانی فەلەستین قەدەغە دەکات.
دەوڵەتی سویس لەم بارەیەوە گەڵاڵەیەکی پێشکەشی پارلەمانی ئەو وڵاتە کردووە و چاوەڕوان دەکریت کە بە زووترین کات ئەو گەڵالەیە لەلایەن پارلەمانی سویسەوە پەسەند بکرێت.
هەر لەم پێوەندییەدا شۆرای فێدێراڵی سویس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو: ئەم یاسایە وڵامێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەو بارودۆخەی وا لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستی پێکرد.
پێشتر ئامریکا، یەکیەتیی ئورووپا و ژاپۆن گرووپی چەکداریی حەماسیان وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە.