ئەرتەشی ئوکراین ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٤ی خەزەڵوەر، کیێفی پێتەختی ئوکراین کەوتوەتە ژێر چڕترین هێرشی درۆنی لەلایەن ڕوسییەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە هێرشەکە بە ٧٥ درۆن لە جۆری شاهێد ئەنجام دراوە کە برینداربوونی ٤ کەس و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵانی لێ کەوتووەتەوە.
ئەرتەشی ئۆکراین توانیویەتی زیاتر لە ٦٦ درۆن لە ئاسمانی کێێف بکاتە ئامانج و بیانخاتە خوارەوە، هەر ئەمەش زیانێکی زۆری بە ماڵی خەڵک و ژێرخانەکان گەیاندووە بە جۆرێک کە ئێستا کێێف لەگەڵ کێشەی کارەبا بەرەوڕوو بووەتەوە.
ڕووسیە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ەوە و شەش مانگ پاش هێرش بۆ سەر ئۆکراین، هێرشە مووشەکی و پەهبادییەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکان و ژێرخانەکانی ئۆکراین دەست پێ کرد.
ڕووسیە لە ماوەی شەڕ لەگەڵ ئۆکرایندا بە بەردەوامی کەڵكی لە چەکوچۆڵی نیزامیی دروستکراوی ڕێژیمی ئێران وەرگرتووە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام ئەمەیان ڕەت کردووەتەوە .
پێشبینی دەکرێت کە ڕووسیە بە پشتبەستن بە درۆنە ئێرانییەکان توانیبێتی لانیکەم ٩٠٠ مووشەک بۆ هێرشە گەورەکان پاشەکەوت بکات.