دوابەداوی ڕاگرتنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ١٣ بارمتەی ئیسرائیلی و ٤ هاووڵاتیی تایلەندی لەلایەن حەماسەوە ئازاد کران و لە بەرانبەریشدا ئیسرائیل ٣٩ زیندانیی فەلەستینیی ئازاد کرد.
لە ڕۆژی دووهەمی ئازادکرانی بارمتەگیراونی ئیسرائیل و زیندانییانی فەلەستینیدا، ٣٩ زیندانیی فەلەستینی کە ٣٣ کەسیان ژن و ٦ کەسیشیان منداڵ بوون لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد کران و گرووپی حەماسیش ١٧ بارمتەگیراوی فەلەستینی ئازاد کرد.
حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ٢٠ بارمتەگیراو لەوانە ١٣ کەسی ئیسرائیلی و ٧ شارۆمەندی بیانیی ئازاد کردبوو.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی بە نێوەندگیریی قەتەر و میسر لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا هاتووەتە ئاراوە، بڕیارە چەکدارانی حەماس ٥٠ بارمتە لە بەرانبەر ئازادکردنی ١٥٠ زیندانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلییەوە ئازاد بکەن.
ئیسرائیل هۆشداری داوە ئەگەر بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە ئازاد نەکرێن، هێرشە زەمینییەکانی ئەو وڵاتە لە لێوارەی غەززە دەست پێدەکاتەوە.
لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢دا، هەتا دوو ڕۆژ لەمەوبەر کە ئاگربەستی ٤ ڕۆژە لە نێوان ئەو دوو لایەنە هاتووەتە ئاراوە، ژمارەی کوژراوانی فەلەستینیی گەیشتووەتە نزیک ١٥ هەزار کەس و هەروەها زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژراون.