کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكێكی نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد

19:20 - 5 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ٤ی سەرماوەز، خاتوو زینەت ڕەمەزانی، دایکێکی نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموکرات، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی خاتوو زینەت، بە ناوی یوونس خەدیوی موکری ساڵانێک لە ڕێزی تێکوشەرانی حیزبی دێموکرات وەک پێشمەرگە، خەبات و تێكۆشانی هەبووە و ئێستا وەکوو ئەندام و لە ڕیزی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبدا ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبات.

خاتوو زینەت ڕەمەزانی، کچی سۆفی ئەحمەد ڕەمەزانی و پوورە ئامین تۆزە بووە و وەک دایکێکی دڵسۆزی ڕۆڵەکانی دێموکرات هەردەم دەرگای ماڵی بۆ ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی گەلەکەمان کراوە بووە و لەو پێناوەشدا خۆی و بنەماڵەکەی زۆر جار تووشی ئازار و تەنگ و چەڵەمە بوونەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی خاتوو زینەت، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.