کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان: ڕێگە نادەین حەماس بە ئامانجی خۆی بگات

10:16 - 6 سەرماوەز 2723

سەرکۆماری ئاڵمان کە بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە چووەتە ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکۆماری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ''ناتوانین ڕێگە بە حەماس بدەین بە ئامانجی خۆی واتە لەنێوبردنی ئیسرائیل، بگات.''

بە وتەی فرانک واڵتر ئیشتاین مایەر، حەماس بە هێرشەکانی خۆی ترس و تۆقاندنی لە ئیسرائیل دروست کردووە. زۆرێک لە خێزانەکان ئازیزانیان لەدەست داوە و زۆر کەسیش بێهیوا بوون".

سەرۆکۆماری ئاڵمان وتی: ''لە دوای هۆلۆکاستەوە، هیچکات لە یەک ڕۆژدا ئەوەندە جولەکەکان وەک ٧ی ئۆکتۆبەر نەکوژراون. شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس تەنیا شەڕێکی سەربازی نییە، بەڵکو شەڕێکە بۆ مانەوەی ئیسرائیل و مافی بەرگریکردن لە خۆی.''

شتاین مایەر هەروەها وتی کە حەماس شەڕی لە ناوچەکە دەست پێکرد و هیچ کەسێک ناتوانێت ئیسرائیل بەهۆی بەرگریکردن لە خۆی و بەرەنگاربوونەوە لە دژی تێرۆریزم مەحکووم بکات.

دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر، کە بووە هۆی کوژرانی هەزار و١٢٠٠ کەس و ڕفاندنی نزیکەی ٢٤٠ کەسی دیکە، ئەم وڵاتە دژی حەماس کەوتە شەڕێکەوە و لەو چوارچێوەیەشدا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر غەززە بە  ئامانجی لەنێوبردنی حەماسی دەست پێ کرد.