کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناتۆ داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە هێزەکانی خۆی لە ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکات

10:34 - 7 سەرماوەز 2723

یێنس ستۆڵتێنبرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ سەبارەت بە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە لە ناوچەکەدا بوونەتە هۆی ئاژاوەنانەوە و کاری تێرۆریستی، هۆشداریی بەو ڕێژیمە دا.

ناوبراو سەبارەت بە رۆڵی ڕێژیمی ئێران کە بە یەکێک لە لایەنگرانی حەماس دادەنرێت و چەک و پشتیوانی دارایی بۆ ئەو گرووپە و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە عێراق، سووریا، باشووری لوبنان و یەمەن دابین دەکات قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران دەبێ هێزە نیابەتیەکانی خۆی لە ناوچەکەدا کۆنتڕۆڵ بکات.

"سی ئین ئێن" پێشتر لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە دۆزینەوەی کۆمەڵێ بەڵگەنامە لە کامپیوتێرێکدا کرد کە نیشانیان دەدا فەرماندەیەکی گرووپی حەماس، بۆ ڕاهێنانی هێزەکانی، داوای یارمەتیی لە ڕێژیمی ئێران کردووە.

ئەم بەڵگەنامانە نیشانیان دەدا کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پێش هێرشەکەی ١٥ی ڕەزبەری حەماس بۆ سەر  ئیسرائیل، هەوڵی داوە ڕاهێنانی تەکنیکی بە حەماس بکات تاکوو بتوانن چەکی خۆیان بەرهەم بهێنن.