کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری داخستنی هەژماری خامەنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە

11:02 - 7 سەرماوەز 2723

باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە پشتیوانیی ئیلان ماسک لە ئیسرائیل، خوازیاری داخستنی هەژماری خامەنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" بوو.

گیلاد ئاردان لە هەژماری ئیکسی خۆی نووسی: ئێستا کاتی کردەوەیە. ئەو کەسانەی وەک عەلی خامەنەیی کە دەیانهەوێت جوولەکەکان کۆمەڵکوژ بکەن و وڵاتی ئیسرائیل لەنێو بچێت، دەبێت لە ئیکس و هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەر بکرێن.

ئیلان ماسک خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" دوێنێ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ نێتانیاهوو لە ئورشەلیم، پشتیوانیی خۆی لە ئیسرائیل لە شەڕی دژ بە حەماس ڕاگەیاند.