![](/content/upload/1/news/64099_w920.jpg)
خەڵکی گوندی سیاناوی سەر بە شاری مەریوان، بە چاندنی نەمامی قەزوان لە شاخەکانی دەوروبەری ئەو گوندە، پێشوازییان لە هەڵمەتی زاگرۆسانە کرد.
ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەز، خەڵکی گوندی "سیاناو"ی سەر بە شاری مەریوان بە هاوکاریی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان و ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان و بە مەبەستی بەکەلتوورکردنی بابەتی ژینگەپارێزی و هەروەها بەرگری و بەگژداچوونی دیاردەی نگریسی تاڵانکردنی دارستانەکان، لە کێوەکانی دەورووبەری گوندی سیاناو هەڵمەتی زاگرۆسانەیان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی لاوان و منداڵان بەڕێوە چوو، هەزار چڵ نەمامی قەزوان پێشکەش بە خاک و دارستانەکانی کوردستان کران.
زاگرۆسانە هەڵمەتێکە، کە ماوەی پێنج ساڵە لە سەرانسەری زاگرۆسدا و بەمەبەستی بووژانەوەی بەشێک لەو دارستانانەی کە کەوتوونەتە بەر پەلاماری ئاگر و تاڵانچییەکانی دارستان و زەویخۆرەکان بەڕێوە دەچێت.