ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەردەشت بە بەڕێوەبردنی کۆڕێکی ئەدەبی و هونەری، ڕێزیان لە هونەرمەندی کۆچکردوو، تاهیر خەلیلی گرت.
ئەم هونەرمەندانە لەم کۆڕەدا، بە وتنەوەی بەرهەمی بەناوبانگی هونەرمەند تاهیر خەلیلی، "لە قەندیلی سەربەرزەوە"، یادی ئەم هونەرمەندە کوردەیان بەرز ڕاگرت.
تاهیر خەلیلی، هونەرمەندی ناودار و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە، مالاوایی لە ژیان کرد.